گۆڕان داوای پۆستەكانی لە یەكێتی دەكاتەوە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 15 کانونی دووەم 2020 13:55


بەرپرسێکی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشتر ”بە بیانووی نەبەستنی کۆنگرە“ پۆستەکانی پێ نەداون، بەڵام ”ئێستا کۆنگرەی یەکێتی کراوە“، بۆیە کاتی ئەوەیە هەردوولا کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن و پۆستەکانیان پێ بدرێت.

یاسین خزر، هەڵسووڕاوی گۆڕان و ئەندامی فراکسیۆنی بزووتنەوەکە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی پۆستەکانی گۆڕانی لە پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت پڕکردووەتەوە، ”ئەوەش یەکێکە لە گرفتەکانی نێوانمان“.

ڕوونیشی کردەوە، لە کۆبوونەوەکانی نێوان یەکێتی و گۆڕاندا، ”یەکێتی دەیگوت گرفتی ناوخۆیی هەیە و کۆنگرەیان نەبەستووە، بەڵام ئێستا کۆنگره‌ کراوه‌ و شته‌کان روون کراونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بێت له‌ کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی هه‌ردوو حزبدا ئه‌مه‌ به ‌روونی باس بکرێت و یه‌کلایی بکرێته‌وه‌“.