پارتی و گۆڕان پۆستەكانی یەكێتی پڕ دەكەنەوە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 15 کانونی دووەم 2020 13:39


ئه‌ندامێكی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ گۆڕانیش ده‌ڵێت، ده‌كرێ به‌بێ یه‌كێتی‌ پۆسته‌كانی‌ خوار وه‌زیر له‌ پشكی‌ گۆڕان و پارتی‌ دابنرێن تا ئه‌وكاته‌ی‌ یه‌كێتی‌ ئاماده‌ ده‌بێت.

حه‌كیم عوبێد ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕایگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌مێكه‌ كاندیده‌كانی‌ خوار وه‌زیری‌ ڕاده‌ست كردووه‌ و چاوه‌ڕێی‌ ده‌ستبه‌كاربوون ده‌كه‌ین.

زیاتر روونی ده‌كاته‌وه‌، نازانین یه‌كێتی‌ بۆچی‌ كاندیده‌كانی‌ ئاماده‌ نه‌كردووه‌ و یه‌كلای‌ كردوونه‌ته‌وه‌ یان نا، به‌ڵام ناكرێ چاوه‌ڕێی‌ یه‌كێتی‌ بكرێت و پۆسته‌كانی‌ خوار وه‌زیر هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌، كاتی‌ خۆشی‌ پێكهێنانی‌ حكوومه‌ت هه‌موو به‌ یه‌كجار نه‌بوو، بۆیه‌ ده‌كرێت به‌بێ یه‌كێتی‌ پۆسته‌كانی‌ خوار وه‌زیر له‌ پشكی‌ گۆڕان و پارتی‌ دابنرێن تا ئه‌وكاته‌ی‌ یه‌كێتی‌ ئاماده‌ ده‌بێت.