یەكێتی چەند كورسیەك بۆ ناڕازییەكان زیاد دەكات پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 14 کانونی دووەم 2020 14:10


بەرپرسێکی یەکێتیی رایگەیاند، هێشتا پەیڕەو و پرۆگرامی حزبەکەی دەستکاری نەکراوە و بواری ئەوەیە هەیە، ژمارەیەک لە ناڕازییەکان بخرێنە ئەنجوومەنی گشتیی سەرکردایەتییەوە

عه‌لی ئۆره‌ماری، جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دهۆکی یه‌کێتی ئاشكرایكردووە، یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆکردنی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە باسکردنی نیگەرانیی ئەو سەرکردانەی لە کۆنگرەدا دەرنەچوونەوە. بە پێویستیشی زانی، ڕێگەچارەیەک بۆ نیگەرانییەکانی ئەو سەرکردانە بدۆزرێتەوە.

بە گوتەی ئۆرەماری، چەند ئەگەرێک بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییەکان هەیە، یەکێکییان ئەوەیە کە ژمارەی سەرکردایەتیی یەکێتی لە ١٢٤ کەسەوە بۆ ١٢٩ کەس یان ١٣١ کەس بەرز بکرێتەوە و پێنج تا حەوت ئەندام بۆ ئەنجوومەنی گشتیی سەرکردایەتی زیاد بکرێت. گوتیشی: ”هێشتا پەیڕەو و پرۆگرامی یەکێتی ده‌ستکاری نه‌کراوه‌ و ده‌توانرێت کاری تێدا بکرێت“.