پێنج شەممە پرۆژەیاسای چاكسازی پەسەند دەكرێ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 14 کانونی دووەم 2020 13:56


په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ فه‌رمی‌ واده‌ی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ پڕۆژه‌ی‌ چاكسازی‌ له‌ مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و ئیمتیازی‌ خانه‌نشینی‌ ڕاگه‌یاند و بانگێشتی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ڕۆژی‌ پێنجشه‌م.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی‌ كانوونی‌ دووه‌م، ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ ڕێی‌ ماڵپه‌ڕی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (15)ی ئاسایی رۆژی پێنجشه‌می‌ 16ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ بڵاو كرده‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌  په‌رله‌مانی‌ كوردستان وه‌ك ئاماژه‌ی‌ بۆ كراوه‌ سه‌عات 11ی‌ پێش نیوه‌ڕۆی‌ پێنجشه‌م به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. هاوكات له‌ به‌رنامه‌ی‌ كاردا كه‌ له‌یه‌ك بڕگه‌ پێكهاتووه‌ نووسراوه‌ " ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (90، 91، 92، 96، 97) له‌ پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق".