یه‌كێتی باره‌گایه‌كی ته‌ڤگه‌ری ئازادی داده‌خات پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 13 ئازار 2019 15:55


سەرکردەکانی گرووپێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕایان گەیاند، ئاسایشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی هەڵیکوتاوەتە سەر بارەگای گرووپەکەیان.

محەمەد کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان کە گرووپێکی سەر بە پەکەکەیە لە سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاسایشی سلێمانی گەمارۆی بارەگای تەڤگەری ئازادی و ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستانی داوە و دەرگای بارەگاکانیان بە قفڵی تایبەتی خۆیان داخستووە".

جەختیشی کردەوە کە ئاسایشی سلێمانی ماوەیەکی زۆرە کاروچالاکییەکانی تەڤگەری ئازادی و پەکەکەی قەدەغە کردووە، بەڵام ”ئەو کارە ئێمەی سارد نەکردووەتەوە“.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئاسایشی یەکێتی لە سلێمانی ”بەردەوام چاودێریی بارەگاکانمان دەکادەکەن و بارەگاکانمان دادەخەن“.