پارتی له‌م مانگه‌دا كۆنگره‌ ده‌به‌ستێت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 13 ئازار 2019 06:32


پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی 14ی حزبه‌كه‌ی و زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاری و نوێكاری له‌ رێكخستنه‌كانیدا ئه‌نجام ده‌دات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ژێده‌ر، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی پرۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌و رێكخستنه‌وه‌ی ئۆرگان و جومگه‌ هه‌ستیاره‌كانی نێوخۆی حزب ده‌كات و ئه‌گه‌ری زۆره‌ له‌ مانگی 10ی ئه‌مساڵ ده‌ست به‌ به‌ستنی كۆنگره‌ی 14ی ده‌كات.

زانیارییه‌كانی ژێده‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن، له‌ كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه‌ی پارتیدا دووباره‌ سه‌رۆك بارزانی به‌ سه‌رۆكی حزب هه‌ڵده‌بژێدرێته‌وه‌و ژماره‌یه‌ك گه‌نجی به‌توانا دێنه‌ پێشه‌وه‌.