چه‌ند به‌ر‌پرسێك له‌جیاتی سه‌رۆكی حكومه‌ت زه‌ویان دابه‌شكردوه‌ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 13 ئازار 2019 06:23


چه‌ند به‌رپرسێكی حكومی چه‌ند پارچه‌ زه‌وییه‌ك بۆ پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون به‌بێ ئاگاداری سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كه‌ن و ده‌یكه‌نه‌ پرۆژه‌ی بازرگانی و سه‌رمایه‌داری.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ژێده‌ر، له‌ هه‌ولێر چه‌ند زه‌وییه‌ک بۆ پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون دابه‌شکراون به‌ بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی سه‌رۆکوه‌زیران.

زانیارییه‌كانی ژێده‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن، سه‌رکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌و به‌رپرسانه‌ سزاده‌دات که‌ ناو و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ویان به‌خراپ به‌کارهێناوه‌، به‌تایبه‌تی له‌ زه‌وی و پرۆژه‌کان.