• پارتی: له‌م واده‌یه‌ حكومه‌ت پێكدێت

  • كوڕه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ پۆست وه‌رده‌گرن

  • گۆڕان داوای دوو وه‌زاره‌تی سیادی ده‌كات

  • ره‌نگه‌ پارتی سه‌ردانی كۆمه‌ڵ بكات

  • یه‌كێتی هه‌وڵی ئاشتكردنه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار ده‌دات

پارتی: له‌م واده‌یه‌ حكومه‌ت پێكدێت


ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد کە پێش هاتنی جەژنی نەورۆز، کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێک دەهێندرێت.

سەروان ھەرکی، ڕایگەیاند: ”پێکهێنانی حکوومەت کاتێکی زۆری نەماوە و دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکانی پارتی لەگەڵ لایەنەکان، سەرۆکایەتیی پەرلەمان پێکدەهێندرێت“.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە پێش جەژنی نەورۆز، کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی تەواوەتی و بەشداریکردنی زۆربەی لایەنەکان پێک دەهێندرێت.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی نەیشاردەوە کە پارتی هەرچەندە لە ڕووی زۆرینە و کەمینەی پەرلەمانییەوە دەتوانێت کارەکان ڕێک بخات، بەڵام بەپێی ئەو سیستەمە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکەدا ناکات، پێشتریش لە کاتی پێکهێنانی هەموو کابینەکاندا پارتی خۆی و کورسییەکانی خۆی کردووەتە قوربانیی دۆخی کوردستان.

 

زیاتر بخوێنەوە

كوڕه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ پۆست وه‌رده‌گرن


لە کاتێکدا باس لەوە دەکرێت کە هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کوڕەکانی کۆسرەت ڕەسوڵ هیچ پۆستێکیان پێ نەدرێت، ڕاوێژکارێکی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی کردەوە کە کوڕەکانی کۆسرەت ڕەسوڵ مافی خۆیانە پۆست وەربگرن.

عومەر حەمە ساڵح، ڕاوێژکاری جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی ڕایگەیاند: "لایەنە سیاسییەکان تاوەکوو ئێستا لەسەر پێکھێنانی کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێک نەکەوتوون، بۆیە هێشتا لەناو مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتی ھیچ کەسێک بۆ پۆستەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دیاری نەکراوە، تەنانەت باسی ئەوەش نەکراوە کە ئایا کوڕەکانی کاک کۆسرەت یان مام جەلال چ پۆستێک وەردەگرن".

ڕوونیشی کردەوە، هەر کاتێک یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی پێکھێنانی کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێککەوتن و پۆستەکان دیاری کران، ئەوکاتەش ئەنجومەنی سەرکردایەتی (سیڤی) بەپێی پسپۆڕی و شارەزایی کەسەکان وەردەگرێت.

ئەو ڕاوێژکارەی کۆسرەت ڕەسوڵ گوتیشی: ”ھەموو کەسێکی ناو یەکێتی مافی ئەوەی ھەیە پۆست وەربگرێت، بێگومان کوڕەکانی کاک کۆسرەت ئەگەر وەکوو گەنج و خاوەن شەھادە و خەبات و تێکۆشان بێت، مافی ئەوەیان ھەیە لەناو کایەی سیاسیدا پێگەی خۆیان ھەبێت و لەم کابینەیەدا پۆست و وەزارەت وەربگرن".

 

 

زیاتر بخوێنەوە

گۆڕان داوای دوو وه‌زاره‌تی سیادی ده‌كات


ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، بزووتنه‌وه‌كه‌یان داوای چه‌ند پۆستێكی كردووه‌ و پارتیش داوای دروستكردنی لیژنه‌ و گفتوگۆی كردووه‌ له‌سه‌ریان.

شیروان برایم رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه‌ له‌گه‌ڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ باره‌ی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت و شێوازی دروستكردنه‌كه‌یه‌تی و ئێمه‌ له ڕێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌ی كه‌ هه‌مانه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ حكوومه‌تی داهاتوو، ده‌مانه‌وێ گرنگی پێ بدرێت و له‌ كابینه‌كه‌دا جێی بكرێته‌وه‌.

ئه‌وه‌شی گوت، له‌ كابینه‌كانی پێشوو، پارتی و یه‌كێتی بۆ به‌شداری له‌ حكوومه‌ت، به شاندێكی هاوبه‌ش سه‌ردانی لایه‌نه‌كانیان كردووه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ جیاوازه‌ و پارتی و یه‌كێتی و گۆران پێكه‌وه‌ قسه‌ له‌سه‌ر حكوومه‌ت و به‌شداریكردن ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها گوتی ئه‌وه‌ی گۆڕان داوای كردووه‌ له‌ پۆسته‌كاندا بریتین له‌، پۆستی سیادی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زاره‌تێكی گرنگ به تایبه‌ت وه‌زاره‌تی دارایی و ناوخۆ.

 

زیاتر بخوێنەوە

ره‌نگه‌ پارتی سه‌ردانی كۆمه‌ڵ بكات


چاوه‌وران ده‌كرێت به‌م زوانه‌ شاندی دانوسانكاری  پارتى سه‌ردانى کۆمه‌ڵى ئیسلامى بکات بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ى به‌شداریکردنیان له‌ حکومه‌ت، له‌کاتێکدا پێشتر پارتى ڤیتۆى هه‌بوو له‌سه‌ر به‌شداریکردنى کۆمه‌ڵ له‌ کابینه‌ى نویه‌می حكومه‌تی هه‌رێم هه‌بوو ، له‌به‌رامبه‌ردا دوای ئه‌نجامدانی گه‌رێكی  گفتوگۆی پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حزبی گۆران و یه‌كێتی، كۆمه‌ڵ له‌ چاوه‌روانی مابویه‌وه‌، له‌ ئێستادا تا به‌رپرسێكی ئه‌و حزبه‌ ئاشكرا ده‌كات له‌ چاوه‌رێ ده‌كرێت پارتی سه‌ردانیان بكات.

نورى حه‌مه‌ عه‌لى، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تی پارتی رایگه‌یاند : وه‌فدى پارتى سه‌ردانى کۆمه‌ڵ ده‌کات بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شوان رابه‌ر بڕیارده‌رى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵى ئیسلامى رایگه‌یاند :چاوه‌ڕێ ده‌کرێت پارتى سه‌ردانى کۆمه‌ڵ بکات بۆ ئه‌وه‌ى له‌باره‌ی حكومه‌ته‌وه‌ گفتوگۆ ئه‌نجام بده‌ن.


زیاتر بخوێنەوە

یه‌كێتی هه‌وڵی ئاشتكردنه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار ده‌دات


داوای گەڕانەوەی مەلا بەختیار دەكرێت بۆ ناو كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی، هەفتەی داهاتوو مەلا بەختیار یاداشتێك بە مەكتەبی سیاسی دەدات.

ئەمڕۆ چوار كەس لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی حزبەكەیان كرد لە گردی عەلی ناجیی شاری سلێمانی.

بەپێی زانیارییەكان ئەو چوار كەسە كە پێكهاتوون لە هەریەكە لە (جەعفەر شێخ مستەفا، ئەرسەلان بایز، حاكم قادر‌و عیماد ئەحمەد) بە فەرمی‌و بەناوی مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە داوایان لە مەلا بەختیار كردووە بگەڕێتەوە بۆ ناو كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی.

مەلا بەختیار بەنیازە لە هەفتەی داهاتوودا یاداشتێك پێشكەش بە مەكتەبی سیاسی بكات، وردەكاری ناوەڕۆكی یاداشتەكە تائێستا نازانرێت، بەڵام بڕیاری گەڕانەوەی مەلا بەختیار بۆ كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی پەیوەستە بەو یاداشتەوە.

مەلا بەختیار كە پێشتر گەورە دانوستانكاری یەكێتی بوو، ئێستا‌و لەسەروبەندی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتدا، لەماڵەوە دانیشتووە.

مەلا بەختیار ماوەیەكە بەشداری كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی‌و ئەنجومەنی سەركردایەتی ناكات، داوا دەكات یەكێتی كۆنگرە سازبدات بۆ خۆڕێكخستنەوە، بۆ كۆنگرەش ئەو تێڕوانینی خۆی هەیە‌و دژی "كۆنگرەی تەوافوقی"یە.

 

 

زیاتر بخوێنەوە
Previous
داهاتوو